دوو ملیار و 422 ملیۆن دینارى تێدەچێت

دروستکردنی شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى ژینى دارەتوو دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

بە گوژمەی دوو ملیار و 422 ملیۆن دینار پرۆژەی شەقامێكی 30 مەتری و ئاوەڕۆیەكى لوولەیى لە دارەتوو دەستیپێکرد.

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى بڵاوى کردەوە،  ئەمڕۆ دووشەممە 8.7.2024، لەژێر چاودێریی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی، بە گوژمەی 2 ملیار و 422 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری و ئاوەڕۆیەكی لوولەیی لە گەڕەکی ژینی دارەتووی پارێزگای هەولێر دەستیپێکرد.

لە لێدوانێکدا، ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار سەبارەت بە ناوەڕۆکى پڕۆژەکە رایگەیاند: درێژى پڕۆژەکە سێ کیلۆمەترە و گرفتی كۆبوونەوەی ئاو لە سنوورەكە چارەسەر دەكات و هاتوچۆی هاووڵاتییانیش زیاتر و باشتر دەكات.

لاى خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر باسی لە گرنگی پرۆژەكە بۆ سنوورەكە كرد و داواى کرد وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هاوكاریانبن لە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی پارێزگای هەولێر.

ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ وەزارەتى شارەوانى دەبەستر...

ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ وەزارەتى شارەوانى دەبەسترێنەوە