گرافیکی نەت 964
86 دۆلارە
نرخی نەوت دابەزی
964+
توانا نەقی
بەراورد بە دوێنێ نرخى نەوت دابەزیى، خواست لەسەر نەوت و بەردەوامى شەڕى لە نێوان ئیسرائیل و حەماسی کاریگەرى لەسەر نرخەکەى هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، بە 86.44 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و 0.10 سەنت بەراورد بە دوێنێ دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای رۆژئاوای ته‌كساس كه له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا به‌ڕێژه‌ی 9% به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ 82.94 دۆلار دابەزیوە، بەشێوەیەک 0.22% سەنت بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.
به‌پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای ANZ Research زیادبونی هاتوچۆ و گواستنه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه جیۆپۆلیتیكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر نرخى نەوت جێدەهێڵێت.