حه‌وزه‌كانى پرۆژه‌ى ئاوى خاس لە قەڵادزێ خاوێن دەكرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حه‌وزه جیاوازه‌كانى پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له قه‌ڵادزێ خاوێن ده‌كرێنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به به‌رده‌وامى 20 ملیۆن لیتر ئاوى پاكیان هه‌یه.
خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌م حه‌وزانه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى ئه‌م پڕۆژه‌یه، چه‌ند رۆژێكه ده‌ستپێكردووه و هێشتا ژمراهیهك حه‌ز ماون خاوێن بكرێنه‌وه.
مارف محمود، بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ئاوى خاس بە 964ـى وت، ساڵانه چه‌ند جارێك حهوزهكان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش ئێستا پاش وه‌رزى باران و زستانه و پێویستیان به خاوێنكردنه‌وه‌یه.
وتیشی، “تا ئێستا سێ حه‌وز پاككراونه‌ته‌وه، كه دووانیان له‌سه‌ر رووبار‌ى خاسن و وه‌ك كه‌ناڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاو له رووباره‌وه بۆ پڕۆژه‌كه سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، چوار حه‌وزى ئاوی پاك ماون خاون بكرێنه‌وه و ئه‌مانیش له‌م رۆژانه ته‌واو ده‌كرێن.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه، ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام 20 ملیۆن لیتر ئاوی پاكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانى ئاو له قه‌ڵادزێدا دابه‌شی بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى پێشتر 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پڕۆژه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، پڕۆژەی ئاوی خاس، ئاوى پاك بۆ نزیكه‌ى 90 هه‌زار كه‌س له سنوورى قه‌ڵادزێ دابین ده‌كات، كه‌وتووه‌ته سه‌ر زێی بچووك له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر.