وێنەی منداڵە ونبووەکە... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان
تووشبووى ئۆتیزمه و چه‌ند جارێك ون بووه
منداڵه‌كه‌ى كه‌لار له نزیك ماڵیان دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و منداڵه‌ى قه‌زاى كه‌لار دره‌نگانى شه‌وى رابردوو دۆزرایه‌وه، كه له نیوه‌ڕۆى دوێنێوه له‌ماڵ چووبووه ده‌ر و نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
ئه‌وكات، پۆلیسی گه‌رمیان له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى هه‌واڵى ونبوونى ئه‌و منداڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵیشدا ژماره موبایلى كه‌سوكاره‌كه‌ى دانابوو، بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر شوێنێك منداڵه‌كه‌یان بیندرا په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت.
منداڵه‌كه، ناوى (محه‌مه‌د جه‌وهه‌ر ئه‌حمه‌د) ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان و تووشبووی ئۆتیزمه و ماڵیان له گه‌ڕه‌كى سهدماڵهكهى قه‌زاى كه‌لاره.
ئاواز، دایكى ئه‌م منداڵه به 964ـى وت، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو منداڵه‌كه‌یان له كۆڵانه‌كه‌ى پشت ماڵیان دۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “چونكه حاڵه‌تى ئۆتیزمى هه‌یه نه‌یزانیبوو بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه”.
به قسه‌ى دایكى، به‌هۆى گه‌رماوه كوڕه‌كه‌ى هیلاك ببوو، به‌ڵام هه‌ر زوو كه هێنایتیانهوه ماڵه‌وه، چاره‌سه‌ریان كردووه.
دوێنێش ره‌وه‌ز، كه برا گهورهكهیهتى به964ـى وت، ساڵانه دوو تا سێ‌جار براكه‌ى ون ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر زوو له ماركێت یان ماڵه خزمێك دۆزیومانه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردبوو، دوێنێ هه‌رچی ماركێت و ماڵه خزمیان له كه‌لار هه‌یه، سۆراغى براكه‌یان لێپرسیون، به‌ڵام له هیچ یه‌كێك له‌و شوێنانه نه‌بووه.
ونبوون
بۆ دۆزینەوەی پۆلیس داوای هاوکاری دەکات
کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە قەزای دوکان شوێن‌بزر بووە
کەلار
دواى ئەوەى لە 964ـەوە سۆراغیان کرد؛ فریال ئەحمەد لە ماڵە خزمێکی دۆزرایەوە
شەش کیلۆمەتر بە پێ رۆیشتن
دوای حەوت رۆژ مانەوە رەوەئەسپەکەیان لەناو بەفری چیای شیریندا رزگار کرد
تاکە سەرەداو مۆبایل و هێلەگەکەیەتی