لە ژووری هەواڵەوە
سێ رووداوى خنكان هه‌بووه و له تۆبزاواش داواى دروستكردنى مۆنۆمێنت ده‌كرێت
+964
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ سێ رووداوى خنكان هه‌بووه و له تۆبزاوا داواى دروستكردنى مۆنمێنت ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌چینه شوێنێك كه به هاوینه ساردترین شوێنه له پشده‌ر
تەرمی ئەو منداڵەی لە بێخاڵ خنکا بێ سەروشوێنە
ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ك لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و نوسەران و چالاکوانان لە گوندی تۆبزاوەی سەر بە ناحیەی یایچی لە پارێزگای کەرکوک، گردبوونەوە و داوایان كرد، كۆنه بینا سه‌ربازییه‌كه‌ى تۆبزاوا بپارێزرێت و بیكه‌نه مۆنمێتێكی تایبه‌ت به ئه‌نفال.
سوپای عێراقی نیەتی لە تۆپزاوا هێناوە و چالاکوانەکانیش ناهێڵن
به پێچه‌وانه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له شاره و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له شوێنێكى سنوورى پشده‌ر شوێنێك هه‌یه سارده‌و پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌ى 17 پله‌ى سلیزییه، ته‌نانه‌ت گه‌شتیارێك كه له‌و شوێنه‌یه ده‌ڵێت پێویست بوو به‌تانى له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن.