بۆ گەشت چووبوونە ئەو ناوچەیە

منداڵێک لە بێخاڵ خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

+964

ئاکام غەفور – سۆران

کەمێک پێش ئێستا لە هاوینەهەواری بێخال منداڵێک کەوتووەتە ناو ئاو و خنکاوە، تاوەکو ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە هاوینەهەواری بێخاڵ کەوتووەتە ناو ئاو تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

وتیشی، منداڵەکە کوڕە خەڵکی هەولێرن بە مەبەستی گەشتکردن روویان لە ناوچەکە کردووە.

ئەمساڵ ئەوە دووەم حاڵەتی خنکانە لە سەیرانگای بێخال.

پێداچونەوە: توانا نەقی

لە کەلار منداڵێک خنکا

لە کەلار منداڵێک خنکا