لابردنی شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە هەشتی حەسارۆک. فۆتۆ: شارەوانی هەولێر
بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی
بەخێوکردنی ئاژەڵ لەنێو گەڕەکەکانی هەولێر قەدەغەکرا
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەخێوکردنی ئاژەڵی لەنێو گەڕەکەکانی شاردا قەدەغە کرد، دەڵێت ئامانج لەو کارە پاکوخوێنی و دووربوونە لە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەنێو شاردا، لە یەکەم هەنگاودا چەند شوێنێکی ئاژەڵ بەخێوکردن لە هەشتی حەسارۆک لادران و بەدواداچوون بۆ چەند شوێنێکی دیکەش کراوە.
شارەوانی هەولێر دەڵێت، لەماوەی داهاتوودا بە هەڵمەتێکی رێکخراو، کۆی ئەو جێگا و شوێنانەی ئاژەڵداری تێدا دەکرێت لادەدرێن و دوای ئاگادارکردنەوەیان لە کاتی پابەند نەبوونیان، ئاژەڵ و کەلوپەلەکانیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
بڕیاری قەدەغەکردنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەنێو شاردا هاوکاتە لەگەڵ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون. سێ حاڵەتی نوێى تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون و دووان لە تووشبوەکان قەسابن.