گۆڕانكارى به‌سه‌ر سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دا هێنا
سلێمانى به 47 لیژنه‌وه چاودێری شوێنكاره‌كانى شاره‌كه‌ى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى گۆڕانكارى به‌سه‌ر لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌ت داهات و سه‌رۆك و ئه‌ندامانیان گۆڕى، قایمیقامیش ده‌ڵێت گۆڕانكارییه‌كان به‌پێی رێنمایی و پشپۆڕییه‌كانه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى قایمقامییه‌تى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، له سه‌نته‌رى شاره‌كه‌دا 47 لیژنه‌ى جۆراوجۆر چاودێریكردنى بازاڕ و شوێنكاره‌كان ده‌كه‌ن.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئامانجی لیژنە هاوبەشەکان كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان و پێدانی رێنماییه به خاوه‌نكاره‌كان، نه‌ك سزادانیان.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووه، لەپێناو کەمکردنەوەی سەرپێچی و پتەوترکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان لیژنه‌كانیان له كاتژمێر 05:00ـی سەر لەبەیانی بۆ كاتژمێر 02:00ـی شەو بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری سەرجەم شوێنەکان دەکات.
وتیشی “گۆڕانکاری لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکان لەکاتێکدایە بەپێی رێنماییەکان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنە هاوبەشەکان شەش مانگ جارێک له هه‌موو ساڵێك بەپێی پسپۆڕیی و تایبەتمەندی گۆڕانكارییان پێده‌كرێت و بۆ پشکنین و به‌دواداچون ئاماده ده‌بن.