بە چەک پارەکە دەدرێت

پارێزگای هەولێر بۆ جوتیاران: سبەی وەرن بۆ پارەی گەنم

964+

ژووری هەواڵ

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە سبەی دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەو گەنمە دەکرێت کە رادەستی سایلۆی پارێزگاکەیان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی کە لە رێکەوتی نۆ و 10 و 11ـی مانگی رابردوو گەنمەکانیا رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، دەتوانن سبەی بێن پارە وەربگرن.

چەکی جوتیاران لە زنجیرە 200 تاوەکو 350 خەرجدەکرێت، پێویستە جوتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن و چەکەکانیان لە بانکی بەحرکە خەرج دەکرێ.

بۆ ئەمساڵ، لە سەرجەم هەرێمى کوردستاندا 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت، بۆ هه‌ر تۆنێكیش 850 هه‌زار دینار داندراوه‌.

چه‌ند كۆمپانیایه‌ك گه‌نمى زیاده‌ى جوتیارانى هه‌رێم...

چه‌ند كۆمپانیایه‌ك گه‌نمى زیاده‌ى جوتیارانى هه‌رێم ده‌كڕنه‌وه‌