دیمەنی لابردنی زیادەڕۆیی لەیەکێک لە بازاڕەکان.وێنە.سەرۆکایتی شارەوانی هەولێر
لەلایەن شارەوانییەوە
هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی لە چەند شوێنێکی هەولێر بەڕێوەچوو
964+
توانا نەقی
لەلایەن شارەوانییەکانی هەولێرەوە هەڵمەتی کاری رێکخستنەوەی بازاڕ و لادانی زیادەڕۆیی لە چەند شوێن و گەڕەکێکی هەولێر بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک، شارەوانی سێ ، شارەوانی چوار و شارەوانی پێنج، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەولێر دەستیانکردووە بە دانانی هێڵی سوور و لادانی زیادەڕۆیی.
دەشڵێت، جگە لەلادانی چەندین زیادەڕۆیی چەند دوکانێکیشیان بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی شارەوانی و هەبوونی سەرپێچی سزاداوە.
شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتەکە لە سەنتەری شار بە گشتی و ناوچەی پیشەسازی باکوور و لەنگەی کۆن و باداوە و زانکۆ99 و دوو سایدی 18ـەی شوبات و لەگەڵ سڕینەوەی ریکلام و نوسراوە نایاسایەکانی سەر دیوار ئەنجامدراوە.