لە ژووری هەواڵەوە

دۆلار بەرزبووەتەوە و بەشێکی بازاڕی شۆرجەش هەڕەشەی لەسەرە

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بۆرسەی هەولێر لە 149 هەزار دینار نزیك بووەوە.

موڵەتی چۆڵكردنی 48 كاتژمێر بە ژمارەیەك دوكانی بازاڕی شۆرجەی كەركوك دراوە، كە دەكەوێتە نزیك پەیكەرەكەی مامە ریشە و دەوترێت بەمەبەستی ئەنجام دانی پرۆژەی وەبەرهێنان دوكانەكان تێكدەدرێن

هاتوچۆى پارێزگاى دهۆك ده‌ڵێت، هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل قه‌ده‌غه‌ن نابێت هاوڵاتى و شۆفێران به‌كاریان بهێنن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆرى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا گرتووه‌ و له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیشدا، كە بۆ 964 نێردراوە، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یان له‌ناو بردوون