گردبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفێرانی هێڵی پاسی قلیاسان- فۆتۆ+964
16 پاسیان بە فێڵ ھێناوەتە ناویان
دیلان محەمەد – سلێمانی
خاوەنی ھێڵی پاسەکانی قلیاسان لە دەباشان لەبەردەم ماڵی سەرۆکی یەکێتی گردبونەوە و داواکاریان ھەیە، نوێنەری پاسەکانیش دەڵێت، چاوبەستیان لێکردوین.
باوان دانا نوێنەری پاسەکانی ھێڵی قلیاسان بە تۆڕی964ـی وت، بەبێ ئەوەی ئاگادار بین 16 پاس بۆ ھێڵی پاسی قلیاسان زیاد کراوە لەلایەن مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتمانی، لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک کەسیان لە پشت بووە.
وتیشی” ئێمەیان برد بۆ مەڵبەند و ئیمزایان پێ کردین، بەناوی ئەوەی ئێمە سەر بە مەڵبەندین، دوای دوو رۆژ ئەو ئیمزایانەی کردبوومان چەند کەسێک ھەڵیانگێڕایەوە بۆ ئەوەی کە ئێمە رازین ئەو 16 پاسە بێنە ھێڵەکەمانەوە”.
ھێڵی قلیاسان سلێمانی 36 پاسە، بەو هێڵە خەڵکی قلیاسان بە دیاریکراوی لە بەریدەکەی سلێمانی دادەبەزن، بەرپرسی ھێڵەکەیان ژێر بە ژێر رێکەوتنی کردبوو، لەناو خۆیاندا دەریان کردووە.
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لیژنەیان بۆ داناون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەڵام سەرجەم لیژنەکە لایەنگری 16پاسەکە دەکات.
ئەوەشی خستەڕو، ئەو 16پاسە لە ھێڵی رزگاری بوون کە یەکێکە لە ھێڵە مردووەکان و کۆمەڵێک کەسیان لە پشت بووە و دەیانەوێت لەسەرگیرفانی ئەوان ھەڵیان بسێننەوە.