پۆلیسى سۆران دیمهنێكى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ناحیه‌ى دیانا دزرابوون.
له سۆران
دزێك ده‌ستگیركراوه جگه له پاره به‌ڵگه‌نامه‌شی بردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی ئیداره‌ى سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر قاسه‌ى ماڵێكى دزیبوو، جگه له پاره و زێڕ و به‌ڵگه‌نامه‌كانیشی بردبوو.
رووداوه‌كه له 18.6.2024 له گه‌ڕه‌كى نه‌هری ناحیه‌ى دیانا روویداوه، كاتێك كاتژمێر 10:00 سه‌رله‌به‌یانى هاوڵاتییه‌ك پۆلیسی سۆران له‌م بابه‌ته ئاگادار ده‌كاته‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێت، ئه‌و ماڵه‌ى دزی لێكرابوو ماڵى ژنێكه له‌و گه‌ڕه‌كه، دواى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى و به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى، توانیویانه ئه‌مڕۆ بكه‌رى تاوانه‌كه به‌ناوى (م.ص.م) ده‌ستگیرى بكه‌ن.
به‌قسه‌ى پۆلیس ئه‌و كەلوپەلانەى له‌ناو قاسه‌كه دزرابوون بریتی بووه له سێ هه‌زار و 300 دۆلاری ئەمریكی، 15 مسقال زێڕ، 75 هەزار دینار و بەڵگەنامە كەسیەكان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان بە تۆمەتی دزینی قاسەکە، بە پشتبەستن بە بەڵگەكان دەستگیرى کردووه و تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکەیدا.
دزيكردن
"جامی ئۆتۆمبێلی شاخەوانیان شکاندووە و پارەکانیان بردووە"
پۆلیسی سلێمانی دزەکانی بناری گۆیژەی دەستگیر کرد
سەرى بەرپرسانى زیندانی حیللەیان بە قوڕدا کرد
دوو زیندانییە هەڵاتووەکە دەستگیرکرانەوە
کابرای دزیش دەستگیر کرا
بۆ پرسە چووە رانیە؛ هەرچی پارەی پێ‌بوو لەناو ئۆتۆمبێلەکی لێیدزرا
هەشت مانگایان دزیوە