964+
دوو کەس بریندارن
ئاسایش لەبارەى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکەى سلێمانى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
وریا فەتاح
دەزگاى ئاسایشى هەرێم، لەبارەى رووداوى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پڕۆژەى میران سیتى، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت،”دوو کەس بریندارن”.
بەپێى روونکردنەوەکەى ئاسایش بێت، رووداوەکە کاتژمێر 11:30 خولەک لە نزیک پڕۆژەى میران سیتى روویداوە کە بەهۆى تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا سپۆرتاج رەنگی سپی دوو کەس بە سەختى بریندار بوون.
ئاشکراى کردووە، یەکێک لە بریندارەکان شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەیە و ئەوەى دیکە سەرنشین بووە.
جەختیش کراوەتەوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکارى تەقینەوەکە بەردەوامە.
روونكردنەوەی ئاسایش پشتڕاستكردنەوەی هەواڵێكی 964ـە كە لە رێگەی سەرچاوەیەكی نەخۆشخانەی شارەوە دەستیكەوتووە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە تەنیا دوو كەس لە تەقینەوەكەدا بریندارن.