دیمەنی گەڕاندنەوەی پارەی هاوڵاتییەکە _ وێنە: شارەوانی هەولێر
خەریک بوو پارەی ماڵەکەی ئاوەو ئاو بچێ
هەشتا وەرەقە و چوار ملیۆن دیناریان لە ناو زبڵدا بۆ دۆزییەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کارمەندەکانی ژینگەی پارێزی هەولێر، هەشت هەزار دۆلار و چوار ملیۆن دیناری هاوڵاتییەکیان لەناو زبڵخانەی کانی قرژاڵە دۆزییەوە، کە لەگەڵ خۆڵ فڕێیان دابوون.
بە جیاکردنەوەی گۆشەیەک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە خۆڵەی پارەکەی تێدا بووە، سێ کاتژمێر گەڕان و پشکنین کراوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کە وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە دەلێت، “پاش ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیەک ئاگادارکراینەوە، کە بڕی زیاتر لە هەشت هەزار دۆلار و چوار ملیۆن دیناری عێراقی، لەگەڵ زبڵ و پاشماوەی ماڵەکەی فڕێی داوە و ئامێری کابیسەی گەڕەکەکەیان کۆی کردوەتەوە”.
“راستەوخۆ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر سەر بە سەرۆکایەتیمان، شوێنێکی تایبەتیان لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە، بۆ ئەو ئامێرە جیاکردەوە، بە ئامانەتەوە هاووڵاتیەکە خۆی بە چاودێری تیمی ژینگەپارێزی، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گەڕان بە دوای پارەکەدا، توانرا پارەکە بدۆزرێتەوە و رادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە” شارەوانی وا دەڵێت.
دیمەنی گەڕان و گەڕاندنەوەی پارەی هاوڵاتییەکە؛