جێگر میدیا حسێن

ئەلبومی نوێی بەڕێوەیە و لە چاوی پیسیش دەترسێت

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

گۆرانیبێژ جێگر میدیا حسێن ئامادەکاری بۆ ئەلبومێکی نوێ دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ باوکی و دەشڵێت، باسی لایڤ موزیک مەکەن لە چاوی پیس دەترسم.

جێگر میدیا حسێن، بە گۆرانیبێژێکی میللی دەناسرێت بەڵام جار جار ستایلکەی دەگۆڕێت و گۆرانیەکی جیاوازی بڵاودەکاتەوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “لە چەند مانگی داهاتوو ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکەمەوە رەنگە 7 بۆ 8 تراک بێت، باوکم لە تێکستی هۆنراوەکان هاوبەشی کردووم، بەڵام ئەمجارەیان ستایلی گۆرانییەکانم تەواو جیاوازە”.

پەیامنێری 964 باسی لایڤ موزیکەکانی لەگەڵ جێگر کردەوە، بەڵام بە پێکەنینەوە باسەکەی گۆڕی و وتی، باسی مەکە بەقوربانە کەسانێک چاویان زۆر پیسە.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"کورد ئاوازدانەری باشی نییە و من مۆدێلی لایڤم داهێناوە"