دیمەنی کۆمەڵێک سەگی بێلانە _ وێنە: 964
لەمساڵدا
لە ئیدارەی راپەڕین سەگ 231 کەسی گەستووە
964+
پێشەوا محەمەد
لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئیدارەی راپەڕین سەگ 231 کەسی گەستووە و تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمار نەکراوە.
حاڵەتەکان لە شەش نەخۆشخانەی گشتیی ئیدارەکە تۆمار کراون، کە فریاکەوتنی خێرایان هەیە.
تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین بۆ 964ـی روونکردەوە، حاڵەتەکان بە پلەی یەکەم لە رانیە، دواتر قەڵادزێ و حاجیاوا زۆر بوون.
وتیشی، “هەموو تەمەن و رەگەزێک تووشی گەستنی سەگ بوونەتەوە و هەموو حاڵەتەکانیش چارەسەر کراون”.
پێشتر چەند جارێک لە لایەن قایمقامیەت و تەندروستیی راپەڕینەوە هۆشداری لەبارەی سەگی بێلانەوە دراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی 964 تا ئێستا شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەیان ئامادە نەکراوە.
964 پرسیاری ئەوەی لە وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین کرد، کێشەیان لە دەرزیی گەزازدا هەیە، ئەویش وتی، “ئەو دەرزییەمان بۆ دەنێردرێت، بەڵام بڕەکەی کەمە و هەندێ ک جار تووشی کێشە دەبین لەوبارەیەوە”.
تەندروستیی راپەڕین رێککاری توند بۆ تای خوێنبەربوون دهگرێتهبهر
سەگی بێلانە
"کەسانێک سەگی بێلانەیان ژەهرخوارد کردووە"
کاری لیژنەکانی گرتنی سەگی بێلانە لە تەواوی کەرکوک تا کاتێکی نادیار راگیرا
"خواردنەكە گۆشت و برنجی وشككراوەیە"
ئاژەڵدۆستێک خواردنی بۆ سەگە بێلانەكانی گۆیژە بردووە
دیلان خواردنی بۆ بردوون
سەگە بێلانەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ لەیاد مەکەن
ماڵ بەبەخشین کەم ناکا
ڕێبین خاوەن کارە و فریای بێ زمانەکان کەوتووە
رۆژانە 136 گەستنی سەگ تۆمارکراوە