دیمهنێكى كاتى قیڕتاوكردنه‌كه له نزیك سه‌نته‌رى قه‌زاى چۆمان... وێنه: ئیداره‌ى سۆران
بڕیاره ئه‌مساڵ 20 كیلۆمه‌تر بكرێت
بەشێکی دیكه‌ى رێگای هامڵتۆن لە سنووری چۆمان قیرتاوده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستکراوه بە قیڕتاوکردنی بەشێک لە رێگای سەرەکی هامڵتۆن له سنوورى ئیداره‌ى سۆران و بڕیاریشه ئه‌مساڵ 20 كیلۆمه‌ترى ئه‌م رێگایه قیڕتاوبكرێت.
رێگای هامڵتۆن رێگەیەکی ستراتیژییە و لە ساڵانی بیستەکان دروستکراوە هەولێر بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە.
كارى قیڕتاوكردنه‌كه راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەکرێت.
خوسره‌ت سادق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌م به‌ڕێوه‌بەرایه‌تییه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌كرێت به‌درێژى سێ كیلۆمه‌تره له‌نێوان قه‌زاى چۆمان و گوندى ناوپردان.
وتیشی “له‌دواى ئه‌مه به‌درێژی سێ هه‌زار و 500 مه‌تری دیكه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه قیڕتاوده‌كرێت”.
به‌قسه‌ى خوسره‌ت سادق، به‌پێی پلانیان ئه‌مساڵ بڕیاره 20 كیلۆمه‌تر له‌و رێگایه قیڕتاو بكرێت، ره‌زامه‌ندى بۆ وه‌رگیراوه به‌ڵام چاوه‌ڕێى پاره‌ن و ئه‌وه‌ى ئه‌نجامیش ده‌درێت له‌سه‌ر بودجه‌ى ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه.