دۆخى یه‌كێكیان ناجێگیره‌

دوو كه‌سه‌ برینداره‌كه‌ى گرتوخانه‌ى گرتن و گواستنه‌وه‌ى سلێمانى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شارن

964+

ژوورى هه‌واڵ

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە 964ی وت: ئەو دوو کەسەی لە گرتوخانەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بە چەقۆ هێرشیان کرایە سەر بریندارن و نەمردوون.

سەرچاوەکە وتی ”دۆخی یەکێکیان زۆر خراپە چەقۆکە بەر ملی کەوتووە، ئەوەی تریان هەندێک باشترە، چەقۆکە بەر گوێی کەوتووە”.

سەرچاوەیەک لەناو گرتوخانەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بە 964ی وت: ئەمڕۆ کەسێک هاتووەتە ناو گرتوخانەکەوە و دوو کەسی داوەتە بەر چەقۆ.

ئەو سەرچاوەیە کە لەبەر هەستیاری دۆسێکە داوایکرد ناوی نەهێندرێت وتی ”ئەمڕۆ رۆژی مواجەی پیاوان بوو، کەسێک هاتە ژوورەوەو دوو برای دایە بەر چەقۆ، من نازانم دوو براکە ماون یان نا”.