ئێستا دەنگدان کۆتایى هات

بخەون سبەینێ ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنەکەى ئێران رادەگەیەنرێت

964+

وریا فەتاح

کاتژمێر 11:59 خولەک دەرگاى سندوقەکانى دەنگدان بەڕووى دەنگدەراندا داخران و بڕیارە سبەینێ ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى رابگەیەنرێت.

11:59 خولەک بەکاتى ئێران دەکاتە 11:29 خولەک بە کاتى هەرێمى کوردستان

موحسین ئیسلامی، وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند: کاتژمێر دەرگاى بنکەکانى هەڵبژاردن دادەخرێن و سندوقەکانى مۆردەکرێن و ژماردنى دەنگەکان دەستپێدەکات.

سەرەڕاى ئەوەى لە کاتژمێر 11:59 خولەک دەبێت دەنگدان کۆتایى بێت، بەڵام بە وتەى بەرپرسانى هەڵبژاردن لە ئێران، ئەو دەنگدەرانەى لەناو بنکەکانى دەنگداندان لەو کاتەدا مافى دەنگدانیان دەبێت، بەڵام هیچ دەنگدەرێکى دیکە لەو کاتە بەدواوە نابێت بێتە ناو بنکەکانى دەنگدان.

جارێکى دیکە کاتى دەنگدانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى درێژ ...

جارێکى دیکە کاتى دەنگدانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى درێژ دەکرێتەوە؟

ژماردنەوەی دەنگەکان بە ئامادەبوونی نوێنەری کاندیدەکان و بەبێ دەستێوەردانی ئەوان ئەنجام دەدرێت.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەگەر ئاماری 25 هەزار لق کۆبکرێتەوە و یەکلایی بکرێتەوە، دەتوانن ئاماری سەرەتایی رابگەیەنین.

بەپێى یاسایى هەڵبژاردنى ئێران، کاندیدی براوە دەبێت 50+1ـى دەنگەکان بەدەست بهێنێت، ئینجا دەبێت بە براوەى هەڵبژاردن، بەڵام ئەگەر هیچ کاندیدێک نەیتوانى ئەو بەربەستە بشکێنێت، دوو کاندید کە خاوەنى زۆرترین دەنگن لە خولى دووەم کە هەینى داهاتووە رووبەڕووى یەکترى دەبنەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا 61 ملیۆن و 452 هەزار کەس مافی دەنگدانیان بوو، 58 هەزار و 640 بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران دانراون جگە لە 344 بنکەى دەنگدان لە دەرەوەى وڵات.

بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆ و ناوەندى هەڵبژاردنەکانى ئێران بە هەماهەنگى یەکترى، سێ جار ماوەى دەنگدانیان درێژکردەوە، بەپێى یاسایى هەڵبژاردنەکانى ئەو وڵاتە، هەڵبژاردنەکە دەتوانرێت تا کاتژمێر 11:59 خولەکى رۆژى هەڵبژاردن درێژبکرێتەوە و لە کاتژمێر 12:00ـى نیوە شەویش پڕۆسەکە کۆتایى دێت و مافى درێژکردنەوە نامێنێت.

ژماردنەوە و هەڵاوێردکردنى دەنگەکان کاتێکى زۆرى پێویستە، بۆیە راگەیاندنى ئەنجامى بەرایى دەکەوێتە رۆژى شەممە و دیار نییە کاتژمێر چەند ئەنجامى بەرایى لەو رۆژەدا رادەگەیەنرێت.

لە خولى چواردەیەمینى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى ئێراندا کە هەڵبژاردنى پێشوەختەیە، چوار کاندید رکابەرى دەکەن بۆ ئەوەى شوێنى ئیبراهیم رەئیسى سەرۆکى کۆچکردوو بگرنەوە ئەوانیش بریتین لە: سەعید جەلیلی، محەممەدباقر قالیباف، مستەفا پوورمحەممەدی کە کاندیدى نەریتخوازەکانن و مەسعود پزیشکیانیش، کە تاکە بەربژێری ریفۆرمخوازەکانە.

ئاماژەکان بۆ ئەوەدەچن، هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەتوانن بەربەستى 50+1 تێپەڕێنن، بۆیە ئەگەرى بەهێز ئەوەیە هەڵبژاردن بچێتە خولى دووەم کە پزیشکیان یەکێک دەبێت لەو کاندیدانەى بە ئەگەرى زۆرەوە خولى دووەم دەبینێت.

ئێران؛ تا کاتژمێر 11:59 خولەکى شەو کاتى دەنگدان درێژکرای...

ئێران؛ تا کاتژمێر 11:59 خولەکى شەو کاتى دەنگدان درێژکرایەوە