تۆپخانه‌كه‌ی له‌نده‌ن رووبه‌ڕووی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له خولی نایابی ئینگلته‌را “پرێمه‌رلیگ” یاری هه‌ربه‌هێز و گرنگی ئه‌مڕۆ و ئه‌م گه‌ڕه‌ش، ئه‌مڕۆ ده‌كرێت، كاتێك یانه‌ی ئارسیناڵی پێشه‌نگی خوله‌كه، رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ـی كانوونی دووه‌م، له به‌هێزترین یاری گه‌ڕی 21ـی خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئارسیناڵی پێشه‌نگی خوله‌كه به 47 خاڵ، رووبه‌ڕووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ی دوایی له پله‌ی چواره‌مه به 39 خاڵ.
یاری نێوان هه‌ردوو یانه هه‌میشه به‌هێز و جێی بایه‌خه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆر تایبه‌تتره، به تایبه‌تی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، كه ئه‌گه‌ر بردنه‌وه تۆمار بكات، له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێته هاوبه‌ش به 42 خاڵ، هه‌رچه‌نده مانچێسته‌ر سیتییش ئه‌مڕۆ یاری هه‌یه و ره‌نگه ئه‌م ده‌رفه‌ته به هاوشارییه‌كه‌ی نه‌دات لێی نزیك بێته‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئیماراتیش له له‌نده‌ن “یاریگای ئارسیناڵ” ده‌كرێت.
ئارسیناڵ، كه به تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن ناسراون، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌شده‌كات و له كۆی 20 یاری رابردوو، ته‌نیا یه‌ك یاری له‌م وه‌رزه‌دا دۆڕاندووه، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزه دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مان یونایتد ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشانه و ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و باشبوون و جێگربوون ده‌ڕوات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له پرێمه‌رلیگ:
لیدز یونایتد – برینتفۆرد 17:00
مانچێسته‌ر سیتی – ولڤه‌رهامتۆن 17:00
ئارسیناڵ – مانچێسته‌ر یونایتد 19:30.