ناوەندێکى هەڵبژاردن لە ئێران...وێنە: مێهر
ئێران
جارێکى دیکە کاتى دەنگدانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى درێژ دەکرێتەوە؟
964+
وریا فەتاح
دوو جار کاتى دەنگدانى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى ئێران درێژکراوەتەوە و لێپرسراوى ناوەندى هەڵبژاردنى نیشتمانى ئێرانیش دەڵێت،”ئەگەر پێویست بکات جارێکى دیکەش درێژى دەکەینەوە”.
شەهچەراغی، بەرپرسی ناوەندى هەڵبژاردنەکانى و بریکارى سیاسیى وەزارەتى ناوخۆى ئێران رایگەیاند: پشت بەست بە بڕیارى ناوەندى هەڵبژاردنەکان تا کاتژمێر 10:00 کاتى دەنگدان درێژکراوەتەوە، ئەگەر جارێکى دیکە پێویستى بە درێژکردنەوە هەبێت بە راوێژ لەگەڵ وەزیرى ناوخۆ “درێژى دەکەینەوە”.
بە قسەى شەهچەراغى، گەرمى پلەکانى گەرما هۆکار بوو ئێوارە خەڵکێکى زۆر روولە بنکەکانى دەنگدان بکەن، بۆیە ماوەى هەڵبژاردنەکە دوو جار درێژکراوەتەوە.
ئاشکراشى کردووە،ئاماری دەنگەکانی دەرەوەى ئێران لەلایەن وەزارەتی دەرەوە وەرگیراوە و دەدرێتە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ و ناوەندى هەڵبژاردن.
بەپێی یاساى هەڵبژاردنى ئێران تا کاتژمێر 11:59 خولەکى ئەمشەو دەکرێت دەنگ بدرێت، بۆیە ئەگەرى درێژکردنەوەى ماوەى دەنگدا بۆ جارى سێیەم کراوەیە، بەڵام یاساکە رێگرى کردووە لە دواى ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە و دەنگدەران بچنە ناوەندەکانى دەنگدان.
بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمیر 6:00ـى ئێوارە پڕۆسەى دەنگدان کۆتایى بێت، بەڵام دوو جار درێژکراوەتەوە و ئەگەر هەیە جاى سێیەمیش درێژ بکرێتەوە.