پێویستە پابەندبن

نرخی كارەبای سیتییەكانی سلێمانی دیاریی كرا


ئەرسەلان عەبدوڵا

لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) كۆبوونەوە و نرخەكانیان بۆ ئەم مانگە دیاریی كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.6.2024 بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای سیتییەكان كۆبوونەوە و نرحی كیلۆواتی كارەبای مۆلیدەیان بۆ مانگی حوزەیران دیاریی كرد، كە 254 دینارە بۆ هەر كیلۆواتێك.

سەرچاوەكە دەڵێت، نرخەكە بە گوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو بەدواداچوونەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان كراوە، دیاریكراوە.

مانگی ئایاری رابردوو نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان 250 دینار بوو .

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكەن، پێویستە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.