لە ژووری هەواڵەوە

بێئاوى هاوڵاتییانى گه‌ڕه‌كى سه‌یداوه‌ى له‌ هه‌ولێر ‌هێنایە سەر جادە

ژووری هەواڵ

بێئاوی، ژن و پیاو و منداڵانى گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێرى‌ هێنایه‌ سه‌ر جاده‌ و وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیش لایه‌كی شه‌قامى شه‌ست مه‌تریان له‌به‌رامبه‌ر نیوستى گرت و تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان تێدا سووتاند.

له‌ رانیه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ڤیدیۆیه‌ك لیژنه‌كانى قایمقامییه‌تى ناچار كرد به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ن، چونكه‌ به‌پێی دیمه‌كان ده‌بیندرێت پاشماوه‌ى پزیشكى له‌شه‌قامێكى گشتى فڕێدراوه‌ و دوو سه‌گیش ده‌میان له‌ناو ئه‌م پاشماوانه‌ ناوه‌.

بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر چ جۆره‌ ئاژه‌ڵێكى كێوى له‌ هه‌ر ماڵێكدا ببیندرێت، پۆلیسى ژینگه‌ و دارستان ده‌گاته‌ سه‌ر سه‌ریان و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن ، چونكه‌ شوێنى ئه‌وان ناو سروشته‌ نه‌ك ناو چوار دیوارى ماڵه‌كان..