لەم شەقامانە سەیارە رابگریت دەستبەسەر دەکرێت

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، هەر کەس سەیارە لە شەقامە خێراکان رابگرێت یان جێیبهێڵێت، ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دیمەنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا تاکسیەک نیشاندەدات کە دەستی بەسەردا گیراوە و بە کرێن رایدەکێشن.

فازڵ حاجی دەربارەی ئەم بڕیارە نوسیویەتی، پارککردن یان جێهێشتنی ئۆتۆمبیل لە شەقامە خێراکان بە هەمو جۆرێک قەدەغەیە و تەنیا لە کاتی تێكچوونی رێگای پێدەدرێت و دەبێت لەو کاتەش فسفۆری سێگۆشە دابنرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفیران.

فازڵ حاجی بە تۆڕی 964ی وت، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، ئەم بڕیارە سەرجەم شەقامە خێراکانی 120 مەتریی و 150 مەتریی هەولێر دەگرێتەوە.