لە 86 ناوچە ئەنجامدراوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری سەرژمێری ئەزموونی بڵاوکردەوە

پەروەر خۆشناو

وەزارتی پلاندانانی عێراق داتا و زانیاری پڕۆسەی سەرژمێری ئەزموونی “کۆمەڵایەتی، نیشتەجێبوون و گەشەپێدان”ی بڵاوکردەوە.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وازارتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، وەزارەت سەرژمێری ئەزموونی ئەنجامدا بە ئامانجی بەرهەمهێنانی داتاكانی پەیوەست بە تاقیكردنەوەی ئامێرە جیاوازەكان و چالاكییەكان و رێكارە جیاوازەكانی پەیوەست بە سەرژمێریی گشتی لە عێراق.

بەگوێرەی زانیارەکانی وەزارتی پلاندان، سەرژمێریە ئەزموونیەکە لە 71 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ 55 هەزار و 277 خێزان لە 86  ناوچەی جیاجیای عێراق ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوارەكانی تەندروستی، پەروەردە، نیشتەجێبوون، كار، خزمەتگوزاری و چەندانی دیکەش دەگرێتەوە كە سەرژمێرییەكە بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەو بۆشایانەی گەشەپێدان كە لە سەرانسەری عێراقدا.

وابڕیارە مانگی 11ـەی ئەمساڵ سەرژمێرت سەرانسەری لە عێراق ئەنجام بدرێت.