دیمه‌نێك له نموویه‌كی سوره‌ت قه‌ید كه بۆ ده‌ركردنى پاسپۆڕت به‌كار ده‌هێندرا... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى پاسپۆرتى عێراق
بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌ن پاسپۆرت
له عێراق و هه‌رێم كاركردن به سوڕه‌ت قه‌یدى ئه‌لیكترۆنى راگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌ن پاسپۆرت، پێویسته كارتى نیشتمانیان هه‌بێت، چونكه كار به سوڕه‌ت قه‌یدى ئه‌لیكترۆنى ناكرێت.
ئه‌مه بڕیارێكه له‌لایه‌ن بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی بەغدا دراوه و به‌هۆیه‌وه کارکردن بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی لە تەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عێراق و هەرێم راگیرا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوڵاتییه‌ك سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی لە شوێنی کارتی نیشتیمانی بۆ ده‌ركردنى پاسپۆرت به‌كاربهێنێت، ئەوا مامەڵەکەی بۆ ئەنجام نادرێت.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه له سۆشیاڵ میدیاى فه‌رمى نوسینگەی پاسپۆرتی ئیداره‌ى راپەڕینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “ئه‌م بڕیارە ئەو هاوڵاتیانەش دەگرێتەوە کە لە وڵاتانی دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە بیانەوێت مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئەنجام بدەن”.