بچن سەردانیان بکەن

کۆمیسیۆن دەنگدەرانى هەولێر ئاگادار دەکاتەوە

964+
وریا فەتاح

ئۆفێسى هەولێرى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ئاگادارى دەنگدەرانى پارێزگاکە دەکاتەوە ئەوانەى کە کارتى بایۆمەتریان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانیان بکەن.
ئاگادارییەکە ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە کە تا 10.3.2024 بەشێوەى بایۆمەترى داتاکانیان تۆمار کردوون

ئۆفێسى هەولێر لە ئاگادارییەکەیدا دەڵێت، بنکەکانمان کراوەن بۆ پێشوازى لە دەنگدەران و ئەوانەى کارتى بایۆمەتریان وەرنەگرتووەتەوە دەتوانن رۆژانى یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:00ـى بەیانى تا کاتژمێر 3:00 سەردانیان بکەن.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە لە کاتى سەردانیکردنت بۆ بنکەکانى تۆمارى سەربە ئۆفێسى هەڵبژاردنەکانى هەولێر، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێبێت:

یەکەم: نفوس یان کارتى نیشتمانى
دووەم: رەگەزنامەى عێراقى
سێیەم: پسوڵەى خۆراک
چوارەم: کارتى دەنگدانى کۆن ئەگەر هەبوو
پێنجەم: پسوڵەى لێوەرگرتنەوەى کارتى کۆن ئەگەر هەبوو.

کۆمسیۆن: تەنیا کارەکانی چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان ماون

کۆمسیۆن: تەنیا کارەکانی چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان ماون