بۆ نیوە دابەزیوە

بامیەی پشدەر هەرزان بووە و جوتیاران گلەییان هەیە

964+

محەمەد عەلی – پشدەر

بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی بامیەی حلە و حەویجە بۆ عەلوەی هەولێر و سلێمانی، نرخی کیلۆیەک بامیە نزیکەی دوو هەزار دینار دابەزیوە جوتیارانیش دەڵێن ئاوا بڕوات بەس ماندوبوونیان بۆ دەمێنێتەوە و قازانج ناکەن.

بەشدار جەوهەر جوتیارێکی سنووری پشدەرە بە 964ـی وت، “ئەمساڵ چوار دۆنم زەویم بە بامیە چاندووە، سەرەتای پێگەیشتنی بامیە نرخی کیلۆیەکی 4000 هەزار دینار بوو، دواتر دابەزی بۆ 2000 لەئێستاشدا نرخی دابەزیوە و کیلۆی بە 1250 دینارە.

وتیشی، جگەلەوەی خۆی بامیەی چاندووە بامیەی جوتیارانی دیکەش دەکرێت و دەیباتە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی، نرخەکەی بەجۆرێک کەمە کە بەس ماندوبونونیان بۆ دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوە بەشێک لە جوتیارەکان زەویەکانیش هی خۆیان نییە و بە نیوە کاری لەسەر دەکەن، ئەوەندە خەرجی زەوی و دەرمان و کرێی گواستنەوە دەدەن هیچ قازانجێکیان بۆ نامێنێتەوە.

عەبدوڵا رەسوڵ، ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پشدەر بە 964ـی وت،”ئەگەر بامیە لە ئێرانەوە یا لەتورکیاوە یا هەر وڵاتێکی دەرەوە بهاتایە دەتوانرا رێگری لێ بکرێت، بەڵام ناتوانرێت رێگری لە هیچ بەرهەمێک بگیرێت کە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دەهێنرێت، چونکە ئەوانیش بەرهەم دەێرنە ئەو پارێزگانە.

وتیشی: هۆکارێکی دابەزینی نرخەکەی ئەوەیە ئێمە بەبازاڕکردنمان زیاترە لە خواستی بەرهەمەکانمان، بامیەش بەرهەمێکە ناتوانین لە پیشەسازیدا بەکاری بهێنین وەک و تەماتەو زۆربەی بەرهەمەکانی دیک.

لەپشدەر بامیە لە لە 1ـی ئازارەوە وە دەست بە چاندنی دەکرێت، لە 1ـێ حوزەیران بەرهەمەکەی پێدەگات و دەچنرێت، مانگی 1ـیش کۆتایی بە و بەرهەمە دێت.

بەرهەمی بامیەی پشدەر بەپلەی یەکەم دێت و ناوبانگی هەیە لە رووی جوانی و باشییەوە، بەپێی ئاماری کشتوکاڵی پشدەر بێت، 770 دۆنم زەوی رەچاوکراو هەیە لە سنوورەکە هەیە بۆ چاندنی بامیە، لەکۆی ئەو ژمارەیە ساڵانە نزیکەی 600 دۆنم زەوی بەراو،  بەبەرهەمی بامیە دەچێنرێت، بۆهەر دۆنمێک زەوی نزیکەی 800 کیلۆ بامیە بەرهەمیەتی و ساڵانە بەرهەمەکەی کەم و زیاد دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بامیەی وشکی کوردی لە سلێمانی کیلۆی بە 50 هەزار دینارە

بامیەی وشکی کوردی لە سلێمانی کیلۆی بە 50 هەزار دینارە