ته‌نیا ئیدریس هه‌ر هه‌فته‌ی گۆرانییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ته‌نیا ئیدریس ئاشكرایكرد، ئه‌لبومێكی نوێی گۆرانی به‌رهه‌مهێناوه، كه له 10 تراك پێكهاتووه و هه‌ر هه‌فته‌ی گۆرانییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ته‌نیا ئیدریس شه‌وی رابردوو له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ئاشكرایكرد، ئه‌لبومێكی نوێی گۆرانی تۆماركردووه، كه له 10 تراك پێكهاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ر هه‌فته‌ی گۆرانییه‌ك له چه‌ناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه.
گۆرانییه نوێیه‌كانی به‌م ناونیشانانه‌ن “ئەسیرم، ئاخ ئەی دڵ، بۆ كوێ دەڕۆی، دوو دڵ، ئەمشەو، فەرهەنگی دڵ، لە دەرگای دڵتدام، لێیگەڕێن، رێ بەردەن، سەفەر”.
راشیگه‌یاندووه، هەر یەك لە تراكەكانی (یەكەم و كۆتایی) ئه‌لبومه‌كه‌ی، كلیپی بۆ كراوە و لە نەورۆزی ئەمساڵدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
تراكەكانی (یەكەم و كۆتایی) ئه‌لبومه‌كه‌ی، كلیپی بۆ كراوە و لە نەورۆزی ئەمساڵدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه
ته‌نیا ئاشكرای كردووه، سەرجەم هۆنراوە و ئاوازەكانی هی خۆیه‌تی، كاری موزیك لە لایەن “لێزان قادر و نیهاد سابیر”ـه‌وه جێبه‌جێكراون.
ته‌نیا ئیدریس خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و له كۆتایی هه‌شتاكان ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، له ساڵی 1990 یه‌كه‌م ئه‌لبومی خۆی بڵاوكرده‌وه، تا ئێستاش چه‌ند ئه‌لبومێكی هه‌یه، ژیان له نێوان ئه‌وروپا و كوردستان به‌سه‌رده‌بات، ژه‌نیاری ئامێره‌كانی عود و سازه، هه‌روه‌ها له حه‌یرانبێژیشدا به‌رهه‌می زۆری پێشكه‌ش كردووه.