وێنه‌یه‌كی ئه‌و نووسراوه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه وه‌زاره‌تى كار له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به رێژه‌ى 20%
لێخۆشبوونه‌كه‌ى حكومه‌ت قه‌رزى بچووكیشی گرته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تى کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لێخۆشبوونهكانی له هاوڵاتیان له‌و كه‌سانه‌ش خۆشبووه، كه پێشتر قه‌رزى بچووكیان وه‌رگرتووه.
ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوه كه لە رۆژی 27.3.2024 تێیدا كۆمەڵێك بڕیاری لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەركرد، بەڵام ده‌ڵێت، سەرەڕای لێخۆشبوو‌ن لە هەندێك قەرزی وەك ئاو، كارەبا و سزای هاتوچۆ، ئه‌وانیش وەك وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی داوایان كردووه بۆ خزمەتی سوودمەندانی سندوقی قەرزی بچووک، لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌وانیش هه‌بێت.
وه‌زاره‌تى كار ده‌شڵێت، له‌لایه‌ن كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی راسپێردرا بە ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێروتەسەل بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پێشكەشی بكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.
به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 29.5.2024 ده‌ریكردووه، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بە رێژەی 20% لە كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا.