بهرگى كتێبهكهى "ئایشه شان" ... گرافیك: 964+
بە ئەلفوبێی لاتینی نووسراوە
پەرتووکی “ئەز ئایشە شانم” بڵاوكرایهوه
964+
فهرهاد حهسهن
لە بەردەوامی کارەکانی ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد، پەرتووکی “ئەز ئایشە شانم” بە چاپ گەیەنرا و تێیدا باس لە ژیان و بەرهەم و کارەکانی ژنە دەنگبێژی کورد ئایشەشان کراوە.
ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد كار لهسهر کۆکردنەوە و چاپکردنی پەرتووکى فەرهەنگى، کولتوورى، هونەری کوردی لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان دهكات و دوایین کاریشی پەرتووکی “ئەز ئایشە شانم”ـی بە چاپ گەیاندووە.
له پەرتووکەدا باسی ژیانی هونەرمەندی کورد ئایشەشان کراوە، زانیارییەکی زۆری لەخۆگرتووە لەسەر ژیانی خۆی و هونەری و گۆرانییەکانی، لەگەڵ چەند وێنە و بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە ژیانی.
ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد لە بارەی کتێبەکە نووسیویانە، پەرتووکەکە بە زمانی کوردیی ئەلفوبێی لاتینی نووسراوە، کە لەلایەن زەینەب یاش و حیلمی ئەکیۆل ئامادە کراوە.
ئایشە شان، لە ساڵی 1938 لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لەدایکبووە، یەکەم گۆرانیی بەناوى (ئەز غەزالم) لە ساڵی 1963 بڵاوکردووەتەوە، پاش ماوەیەک بە ئەلبومێکی کوردی – تورکی لەلایەن تەواوی کوردانەوە دەناسرێت، لە رۆژى 18.12.1996 لە شاری ئیزمیر بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.