وەزیرى پەروەردە نەخەوتووە

زیاتر لە 122 هەزار قوتابى بەشدارى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 دەکەن

964+

وریا فەتاح

تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى بۆ قوتابیانى پۆلى 12 دەستیپێکرد و 122 هەزار و 15 قوتابى مافى ئەوەیان هەیە بەشدارى پڕۆسەکە بکەن.

تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ پۆلى 12ـى ئامادەیى بۆ بە شەکانى زانستى و وێژەیى و پیشەییە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  بە بەشدارى 122 هەزار و 15 قوتابى کە دابەشبوون بەسەر 2 هەزار و 115 هۆڵ، تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 لەسەرتاسەرى کوردستان دەستیپێکرد.

پارێزگاى هەولێر: 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.

پارێزگای سلێمانی: 27 هه‌زار و 376 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر‌ 423 هۆڵ.

پارێزگای دهۆك: 28 هه‌زار و 285 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر ‌ 525 هۆڵ.

ئیدارەى گەرمیان: گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر  98 هۆڵ.

پارێزگاى هەڵەبجە: هه‌زار و 794 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 39 هۆڵ.

ئیدارەى سۆران: سۆران 7 هه‌زار و 294 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 130 هۆڵ.

ئیدارەى راپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 105 هۆڵ.

ئیدارەى زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 115 هۆڵ.

لەبارەى رێکارەکان بۆ رێگریکردن لە گزیکردن، وەزیرى پەروەردە وتى،”ئەوە ساڵانى پێشوو نییە و بۆ ئەمساڵ رێکارى زۆر پێشکەوتوومان گرتووەتەبەر و هەر کەس گزى بکات بە زوویى پێى دەزانین”.

ئاشکراشى کرد، لە ماوەى رابردوودا خەڵک لەسەر رێکارەکانى ئەنجامدانى گزیکردن دەستگیرکراوە و کەس هەبووە سێ ساڵ زیندانى بۆ بڕاوەتەوە و بەو هۆیەشەوە 100 کەس دەستگیرکراون.

باسى لەوەشکرد، پڕۆسەى گەیشتنى پرسیارەکان بەرەبەیان دەگاتە پارێزگاکان وەک وتى،”تەنانەت ئەمشەو یەک خولەک نەخەوتووم تا پرسیارەکان گەیەنراون بە هەموو پارێزگاکان”.