لە سلێمانی
لەتیف هەڵمەت کۆڕی سازکرد و رێزلێنانیان بۆ کرد
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ شەممە، کۆڕێکی شیعری بۆ لەتیف هەڵمەتی شاعیر لە هۆڵی تەوار بەڕێوەچوو، تیایدا رێزلێنانی بۆ کرا بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان.
لەتیف هەڵمەت شاعیر و نوسەر بە 964ـی وت، ئەمڕۆ گەورەترین جەژنی تەمەنیەتی و سوپاسی ئەو دوو رێکخراوە دەکات، کە بەسەریانکردووەتەوە.
باسی لەوەکرد، شانازی دەکات بەوەی هێشتا شیعری کوردی عاشقی زۆرە و رێز بۆ کارەکانی دادەنرێت لەلایەن خوێنەرانەوە.
ئەوەی خستەڕو، ئەمڕۆ لەلایەن رێکخراوی رۆشنبیرانی کوردی – بەریتانی و کۆڕی قەلەندەرخانەی کوردەوە کۆڕەکەی بۆ سازدراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی