لە سلێمانی

بۆ یەکەمجار ئاهەنگی جەژنی غەدیر بەڕێوەچوو

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار جەژنی غەدیر لە پارکی هەواری شار لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی سونە و شیعە مەزهەب بەڕێوەچوو بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی.

سەید حەسەن پیرخدری لێکۆڵەر لە بواری ئاینی و مێژوویی بە 964ـی وت، جەژنی غەدیر لە حەجی ماڵئاوایی پێغەمبەری ئیسلامەوە دەست پێدەکات، ویستویەتی لە دوای خۆی دەوڵەتەکەی سەرکردەی هەبێت و لەو ڕۆژەوە ئیمامی عەلی دیاریکردووە.

باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ یەکەمجارە یادی جەژنی غەدیر کرایەوە بە بەشداری کورد و عەرەب و پەیڕەوانی سونی و شیعی و کاکەیی بەشداریان تیادا کردووە.

ئەوەی خستەڕوو، چالاکیەکان پێکهاتبوون لە وێنەکێشان و باسکردنی جەژنی غەدیر و بەخشینەوەی شیرینی بەسەر ئامادەبواندا.

هەر لەمساڵدا پەرلەمانی عێراق لە ناو یاسای پشووەکاندا رۆژی جەژنی غەدیری وەک پشووی فەرمی لە عێراق دیاری کرد.

پێداچوونەوە: توانا نەقی