گه‌نم و دارى به‌ته‌مه‌ن و خانوو ده‌سوتێن
ئاگرێكى گه‌وره له گوندێكی ئاغجه‌له‌ر كه‌وتووه‌ته‌وه
964+
عه‌زیز گۆپته‌په‌یی – ئاغجه‌له‌ر
كه‌مێك پێش ئێستا له گوندى حه‌یده‌ر به‌گ له سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر ئاگرێكى گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه و تیمه‌كان و خه‌ڵكى خۆبه‌خش خه‌ریكی كوژاندنهوهین، به‌ڵام تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 5:40 خولهك
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێرى 964 له‌شوێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، خه‌ڵكى گونده‌كه به تراكتۆر خه‌ریكی دروستكردنى ئاگربڕن بۆ ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ئاغجهلەریش له‌لایه‌كى دیكه‌وه خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن و ده‌شڵێت “تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه و ئاگره‌كه‌ش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه”.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 5:48 خولهك
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه په‌یامنێرى 964 له شوێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ناردوویه‌تى ده‌رده‌كه‌وێت كه جگه له گه‌نم، دارى به‌ته‌مه‌ن و خانووش له گونده‌كه ده‌سوتێن.