ژمارەیەک کۆچبەر یەختەکەیان ژێرئاو کەوتووە. وێنە: X
پێشنیاری چی کردووە؟
ئه‌سقۆفی ئیتالیا دژی ده‌ركردنی په‌نابه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌سقۆفی ئیتالیا جیانکارلۆ پێرێگۆ بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ئیدانە کرد بۆ دەرکردنی ئەو کرێکارانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن، کە داهاتیان لە شەش هەزار یۆرۆ زیاترە.
ئه‌سقۆفی ئایینی مه‌سیحی له ئیتالیا ده‌ڵێت، به‌هۆی هاتنه‌وه‌ی گەرمای هاوین و تەنانەت لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی گەشتیاری و لە ناوەڕاستی چالاکیی کشتوکاڵیدا، بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه، کە بە بەرپرسانی پۆلیسیان راگه‌یاندووه، ئه‌و كرێكاره بیانییانه ده‌ربكه‌ن، كه داوای په‌نابه‌رییان كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی داهاتیان دەگاتە نزیکەی 10 هەزار یۆرۆ.
ئاماژەی بەوەش کردووه، دۆزینەوەی خانوو یان ماڵ و دابینكردنی بژێوی ژیان بۆ ئه‌وان ئەستەمە، جگه له‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و سته‌م ببنه‌وه.
جیانکارلۆ پێرێگۆ رایگەیاند، “هۆکاری پشت دەرکردنی پەناخوازان لەم ناوەندانە دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەکردنی شوێن بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە لە مانگەکانی هاویندا دەگەنە کەناراوەکان و داوای مافی پەنابەری دەکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد، “لەبری زیادکردنی شوێنی پێشوازیکردن، دەتوانرێت ساڵانە 30,000 شوێن بۆ ماوەی 3 ساڵ دابین بکرێت”.
پێرێگۆ جەختی لەوەش کردەوە وڵاتەکەی وای پێ باشترە هەزاران پەناخواز لەسەر شەقام، لە ژێر پردەکان، لە پارکە گشتییەکان و دارستانەکانی سنەوبەر یان لە کێڵگە جێهێڵراوەکاندا بەجێبهێڵێت، كه ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆریان بەرەوڕووی مەترسی لەدەستدانی ماڵ و کارەکانیان ببنەوە”.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتالیا له كاتێكدایه ئێستاش رۆژانه به سه‌دان په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه ئیتالیا و داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن، یان وڵاته‌كه وه‌ك رێڕه‌وێك بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنن.
له رۆژانی رابردووش دوو یه‌ختی په‌نابه‌ران له ئاوه‌كانی ئیتالیا نقوم بوون و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی كورد گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یانی دیكه‌ش هێشتا بێسه‌روشوێنن.