وێنەی حاجییە ون بووەکە کە یەمڕۆ تەرمەکەی لە مەککە بینرایەوە
شەش رۆژ بوو هەواڵی نەبوو
تەرمی حاجییەکی دیکە دۆزرایەوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
حاجییەکی دیکەی قەزای بەردەڕەش دوای ونبوونی لە شاری مەککە بۆ ماوەی شەش رۆژ، ئەمڕۆ دۆزرایەوە و گیانی لەدەستداوە.
حاجییەکە ناوی “شاکر شوکری”یە و 15 ساڵە دانیشتووی قەزای بەردەڕەشە و خۆی خەڵکی گوندی مۆریلانە.
دلدار شاکر، کوڕی حاجییەکە بۆ 964ی وتی، “ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کەوا تەرمی باوکمان لە مەککە بینراوە و گیانی لەدەست داوە و هەر لە شاری مەککە دەنێژرێت”.
وتیشی، لە وەتەی رۆژی یەکەمی جەژنەوە باوکمان دیار نەماوە و کۆتاجار لە مزگەوتی “بن باز” نوێژی عیشای کردووە و دواتر نەبینراوە و ئەمڕۆ هەواڵی مردنیمان پێگەیشت.
رێبەر نێروەیی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، ئەمساڵ تەنیا لە قەزای بەردەڕەش بە رێگای فەرمی 93 حاجی ژن و پیاو بۆ ئەداکردنی فەریزەی حەج چوونەتە مەککە، بەڵام ژمارەیەکی زۆریش بە ڤیزای یەک ساڵی سەردانی حەجیان کردووە، ئەو تەرمەی ئەمڕۆش دۆزراوەتەوە حاجییەکی قەزای بەردەڕەشە و بە ڤیزای یەک ساڵ سەفەری کردووە.
ئەمساڵ لە سنووری پاریزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 1117 حاجی سەردانی حەجیان کردووە بە رێگای فەرمی و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی دهۆک بوون، هیچ کەسیش لەوان نە گیانی لەدەست داوە و نە ون بوونە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا