چۆن مامەڵە لەگەڵ خاوەن ڤیزاکان کراوە؟
چه‌ند حاجییه‌ك نهێنیی مردنی زۆری حاجییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چه‌ند حاجییه‌كی میسری نهێنیی مردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی حاجییان له وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه زۆربه‌یان له‌وانه‌ن، كه به رێگه‌ی ڤیزای یه‌كساڵی هاتوونه‌ته وڵاته‌كه و حكومەتی سعودیە مامەڵەیەكی جیاوازیان لەگەڵ كردوون.
حاجییه‌كان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس قسه‌یان كردووه، یه‌كێك له‌وانه به ناوی “یاسر” قسه‌ی كردووه، كه میسرییه و ئه‌ندازیاره و ته‌مه‌نی 60 ساڵه.
یاسر، كه ناوێكی خوازراوه و ئاماده‌نه‌بووه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا بكات، خۆی ئاماده‌كردووه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا فه‌ریزه‌ی حه‌جی جێبه‌جێكردووه، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا ون بووه و سۆراغی نییه.
یاسر ده‌ترسێت ژنه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دابێت، بۆیه ده‌ڵێت “هیوادارم ئه‌مه روونه‌دات، چونكه ژیانی ئه‌و و ژیانی منیش كۆتایی دێت”.
ئه‌و حاجییه میسرییه باس له سه‌ختیی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئاینییه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌كات، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌نیا به ڤیزا و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی سعودیه بۆ حه‌جكردن چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “گه‌رمایه‌كی زۆر به‌تین هه‌بوو”.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه زیاتر له هه‌زار حاجی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆربه‌یان میسریین.
دیپلۆماتكارێكی عه‌ره‌بیش به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه، 630 كه‌س له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وانه‌ن كه ته‌نیا به ڤیزا چوونه‌ته سعودیه و ره‌زامه‌ندیی حه‌جیان نه‌بووه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره نهێنییه‌كه ئاشكرا ده‌كات، “ئه‌وانه‌ی ره‌زامه‌ندیی حه‌جكردنیان نه‌بووه، ناتوانن هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزاری به‌كاربهێنن”.
به پێی زانیارییه‌كان له رۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژندا، كه ئه‌و كاره‌ساته روویداوه، پله‌ی گه‌رما 51.8 بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ئاماده‌نین هیچ سه‌رنج و كۆمێنتێك له باره‌ی مردووه‌كان رابگه‌یه‌نن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌كه‌ش رایگه‌یاندووه 2700 كه‌س ته‌نیا له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوودا به‌هۆی گه‌رماوه باری ته‌ندروستیان تێكچووه.
حكومه‌تی سعودیه ساڵانه بۆ هه‌ر وڵاتێك ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی داناوه، كه هاوڵاتیانی بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج رووبكه‌نه سعودیه، بۆ زۆر وڵاتیش خه‌رجیی حه‌جكردن گران ده‌وه‌ستێت، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌ن به رێگه‌ی ڤیزای گه‌شتیاری و ڤیزای یه‌ك ساڵی رووبكه‌نه سعودیه و حه‌جه‌كه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، كه ئه‌مه‌یان به لای سعودیه‌وه رێگایه‌كی نافه‌رمییه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
عێراقی و کورد و میسری زۆرینە بوون
ئه‌مساڵ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها میسر، ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان به ڤیزای گه‌شتیاری و یه‌ك ساڵی خۆیان گه‌یانده رێوڕه‌سمی حه‌ج.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019ه‌وه سعودیه ڤیزای گه‌شتیاریی گشتی به خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه ده‌دات، ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی ئاسانه بۆ گه‌یشتن به‌و وڵاته.
یاسر كه بۆ فرانس پرێس قسه‌ی كردووه، ئاشكرای ده‌كات له مانگی ئایاری رابردووه‌وه گه‌یشتووه‌ته سعودیه، به‌ڵام ئاشكرای ده‌كات، هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی رێوڕه‌سمی حه‌ج به‌شێك له ماركێت و چێشتخانه و بازاڕ ئاماده‌نه‌بوون كه‌لوپه‌ل و خواردنیان پێ بفرۆشن، چونكه رێپێدانی حه‌جیان نه‌بووه.
یاسر نهێنییه گه‌وره‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، “كاتێك رێوڕه‌سمی حه‌ج ده‌ستیپێكرد، ئه‌وانه‌ی رێپێدانی حه‌جیان نه‌بوو، له ژێر ئه‌و گه‌رمایه به‌هێزه مانه‌وه و نه‌یانده‌توانی پاس و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمی به‌كار بهێنن، كه تاكه هۆكاری خۆڕاییه بۆ گواستنه‌وه بۆ شوێنه پیرۆزه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بوو به نرخێكی زۆر گران پاس و هۆكاری دیكه‌ی گواستنه‌وه به‌كرێ بگرن”.
ئه‌و حاجییه میسرییه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كاتێك باری ته‌ندروستی به‌هۆی گه‌رماوه تێكچووه، روویكردووه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، به‌ڵام پێشوازییان نه‌كردووه، چونكه “رێپێدانی حه‌جی نه‌بووه”.
یاسر به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی و هه‌روه‌ها قه‌ره‌باڵغی زۆر له “ره‌جمی شه‌یتان” و له “مونا” ژنه‌كه‌شی لێ ون بووه.
ئه‌وانی دیكه چی ده‌ڵێن؟
چه‌ند حاجییه‌كی دیكه‌ی میسری بۆ ئاژانسه‌كه قسه‌یان كردووه، ئه‌وانیش باسی زه‌حمه‌تییه‌كانیان كردووه، كه به دڵه‌ڕاوكێی زۆره‌وه حه‌جیان كردووه و له ژێر گه‌رمایه‌كی زۆر به‌تیندا بوون.
محه‌مه‌د ته‌مه‌نی 31 ساڵه و میسرییه، به‌ڵام له سعودیه ده‌ژیت، ئه‌و ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ دایكی حه‌جی كردووه، كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی 56 ساڵه.
محه‌مه‌د ده‌ڵێت، “به درێژایی رێگه‌ی چیای عه‌ره‌فه و مونا و رێگه‌ی به‌ره‌و مه‌ككه ته‌رممان بینی له‌سه‌ر رێگه كه‌وتبوون”.
ئه‌و ده‌ڵێت، “خه‌ڵك له‌ناکاو ده‌كه‌وتن و گیانیان له ده‌ست ده‌دا”.
میسرییه‌كی دیكه، كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكات و هێشتا له سعودیه‌یه و دایكی له‌وێ گیانی له ده‌ست داوه، ده‌ڵێت، مه‌حاڵه بتوانیت داوای ئه‌مبۆلانس بكه‌یت، ئەوان ته‌نیا دوای مردنی كه‌سه‌كان دێن و ته‌رمه‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “ئامۆزاكانم له مه‌ككه‌ن و هێشتا به دوای ته‌رمی دایكمدا ده‌گه‌ڕێن”.
سعودیە دواجار بەدەنگ هات
له نوێترین كاردانه‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندرا زیاتر له 1100 حاجی گیانیان له ده‌ستداوه، به‌رپرسێكی باڵای سعودیه له باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فرانس پرێسی راگه‌یاند، “ده‌وڵه‌ت كه‌مته‌رخه‌رمیی نه‌كردووه، به‌ڵام خه‌ڵك نه‌یانده‌زانی و ئه‌وه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت، كه چ مه‌ترسییه‌ك رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه”.