هەر لیترێک 25 دیناری چووەتەسەر
لە سلێمانی نرخی بەنزین گران کرا
964+
پێشەوا محەمەد
لەناو شاری سلێمانی نرخی هەر لیترێکی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین گران کرا و هەریەکەیان بڕی 25 دیاری چووەتەسەر.
ئێستا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینارە، محەسەن هەزار و 25 دینارە و سوپەریش بووە بە هەزار و 175 دینار.
964 لە چەند بەنزینخانەیەکی ناو شاری سلێمانییەوە پشتڕاستی گرانبوونی بەنزینی کردەوە و لە دوێنێ شەوەوە بەو نرخە تازەیە بەنزین دەفرۆشرێت.
عیرفان عومەر، بەڕێوەبەری کارمەندانی بەنزینخانەی سەرچنار بە 964ـی راگەیاند، خواستێکی زۆر لەسەر بەنزین دروست بووە و هێنانیشی کەمی کردووە و ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی گرانبوونی نرخەکەی.
وتیشی، “پێشبینی دەکەن نرخی بەنزین گرانتر ببێت و هەر لیترێک 50 بۆ 75 دیناری تری بچێتەسەر”.
10 رۆژ بەر لە ئێستا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نرخی بەنزین گران کرا و لە دوێنشەوە لە سلێمانیش گران بووە.