له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى
له جه‌ژنى قوربان رۆژانه لانیكه‌م 14 كه‌س قه‌سته‌ره و باڵۆنیان بۆ كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە رۆژانی جەژنى قورباندا، لانیكه‌م رۆژانه 14 كه‌س قەستەرە و باڵۆنى له‌نه‌خۆشخانه پسپۆرییهكانى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌نجامدراوه.
بە پێی ئامارێك، كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەماوەی رۆژانی جەژنی قورباندا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی 90 نەخۆش سەردانیان كردوون.
له‌ناو ژماره‌ى سه‌ردانیكاراندا 63 نەخۆش داخڵكراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 57 نه‌خۆشیش قەستەرە و باڵۆنى بۆ ئەنجام دراوە.