نابێت ئه‌م 6 كاتژمێره تیشكى خۆر لێتان بدات
ناوه‌نده تەندروستیه‌كانیش رێنمایی خۆیان بۆ وه‌رزى گه‌رما هه‌یه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى هه‌رێم، هۆشدارى ده‌ده‌ن كه ره‌نگه له رۆژانى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما له 50 پله‌ى سیلیزى زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌كات و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیان ده‌كاته‌وه.
له‌و نه‌خۆشیانه‌ى باسیان كردووه بریتین له ماندوێتی و لە هۆشخۆچوون بە گەرما بەتایبەتی لەنێو منداڵان و بەساڵاچووان و نەخۆشی ڕەبوو و نەخۆشی هەناسە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، چه‌ند رێنماییه‌كى خۆپارێزیی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوایان لێده‌كات په‌یڕه‌ویان بكه‌ن.
– لە ماڵ دەرنەچن و بەتایبەتی بەر تیشکی خۆر یان کەشوهەوای گەرم بە تایبەت لە گەرمترین کاتەکاندا کە لە نێوان کاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌بەیانی تاوه‌كو 4:00ـی ئێوارەیە، مەگەر زۆر پێویست بێت.
– ئەگەر پێویست بوو لە گەرمترین کاتەکاندا بچیتە دەرەوەی ماڵ یان دامەزراوەکە، پێویستە جلوبەرگی سووک و رەنگ سووک لەگەڵ کڵاوێکی لێواری پان لەبەر بکەیت، یان چەتری خۆر لەگەڵ خۆتدا هەڵبگریت و چاویلکەی خۆر لەچاو بکەیت.
– دووربکەرەوە لە پیاسەکردن لەبەر تیشکی راستەوخۆی خۆر و پیاسەکردن لە شوێنی سێبەردا.
– لە ژێر تیشکی راستەوخۆی خۆردا مەلە مەکە لە رووبار و وەرزش مەکە.
– خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان بە رێژەیەکی زۆر، بەلایەنی کەمەوە سێ لیتر لە رۆژێکدا، لە هەمان کاتدا خواردنی سەوزە و میوە بۆ پاراستن و شێدارکردنی لەش.
– ئەگەر تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بوویت، پێویستە لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕدا پێداچوونەوە بە دەرمانەکانتدا بکەیت.
– لە شوێنی فێنک پشوو بدە کاتێک هەست بە نیشانەکانی فشاری گەرمی دەکەیت، وەک سەرسووڕە و سکچوون و سەرئێشەی توند و دوودڵ مەبە لە داوای راوێژکاری تەندروستی.