"رێژەی گەشتیار زیاتر بووە"

لە رۆژانی جەژن 45 تۆن خۆڵ و خاشاک لە پارکەکانی هەولێر کۆکراونەتەوە


ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، “لە ماوەی رۆژانی جەژن، رۆژانە زیاتر لە 10 تۆن زبڵ و خاشاک لە سەرجەم پارکەکان فڕێدراون”.

کە بەکۆی گشتی هەر چوار رۆژەکە، “45 تۆن زبڵ و خاشاک بووە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هەر چوار رۆژی جەژنی قوربان سەبارەت بە زبڵ و خاشاک و رێژەی گەشتیار و ئاودان بە تانکەر بڵاوکردەوە.

  • ڕۆژانە زیاتر لە 10 تۆن زبڵ و خاشاک فڕێدراوە لەسەرجەم پارکەکان.

  • ئاماری هەر چوار رۆژی جەژن زیاتر لە 45 تۆن زبڵ خاشاک فڕێدراوە.

  • رێژەی گەشتیار بەراورد بە پار ساڵ زۆر زیاتر بووە.

  •  ئەم ساڵ پارکی شار 95%ی گەشتیار روویان لەو پارکر کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هەریەک لە پارکەکانی، (شانەدەر، منارە، کانیاو، گلکند، هەوار، خانزاد، پەپولە، پێشمەرگە و قوتابیان) رێژەیەکی یەکجار زۆر گەشتیار سەردانی ئەو پارکانەی کردووە.

هەر بەگوێرەی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، لە رۆژی سێیەمی جەژنی قوربان 37 تانکەری ئاودان کاری کردووە لە پاڕک و دوورگە ناوەندیەکان، لە رۆژی چوارەمی جەژنی قوربان ژمارەی تەنکەرەکان زیاتر بووە و گەیشتووەتە 47 تانکەری ئاودان، کە کاریان کردووە لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.