كێ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات؟

ئه‌ڵمانیا هۆشداری له‌ هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر یارییه‌كانی یۆرۆ ده‌دات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌ڵمانیا هۆشداریی داوه‌ له‌ ئه‌گه‌ر هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆ، كه‌ ئێستا له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژنامه‌ی فاینانشه‌ڵ تایمز راگه‌یاندراوی نووسینگه‌ی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا بۆ پاراستنی ده‌ستووری بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌، پێشبینیی سیناریۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆ ده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر مۆسكۆ له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا نانسی فایزه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌ڵمانیا له‌ یۆرۆی 2024 له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی داعشی ویلایه‌تی خۆراسان و به‌شی ئه‌فغانییه‌كانی ناو داعشه‌.

له‌م دواییانه‌ی وێنه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی رێكخراوی داعش بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ ناوی “گۆڵی كۆتایی تۆماربكه‌” كه‌ وێنه‌كه‌ چه‌كدارێكه‌ و له‌ ناو یاریگه‌یه‌كی تۆپی پێ ده‌مانچه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وا لێكده‌درێته‌وه‌ نیه‌تی داعش وایه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر یاریگه‌كانی یۆرۆی 2024 له‌ ئه‌ڵمانیا.

پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2024 له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و تا 14ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەمڕۆ یۆرۆی 2024 دەستپێدەکات

ئەمڕۆ یۆرۆی 2024 دەستپێدەکات