ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كوردستان؟
حاجییانی عێراق رۆژی هه‌ینی ده‌گه‌ڕێنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 21.6.2024 واده‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانه بۆ عێراق، وته‌بێژی ئه‌وقافی كوردستانیش ئاشكرای كرد، به پێی خشته‌ی هێڵه‌كه حاجیانی كوردستان 25ی مانگ ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
مه‌ناف مونعیم به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانیی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی گه‌شته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی عێراق ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش پلان و خشته‌یان داناوه.
وتیشی، ژماره‌ی گه‌شته‌كان له رۆژێكدا جێگیر نین و دوو- سێ گه‌شت ده‌بن، دواتر بۆ حه‌وت گه‌شت زیاد ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به حاجیانی كوردستان، نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كوردستان به 964ی راگه‌یاند، به پێی خشته‌ی هێڵی ئاسمانیی عێراق، گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان له 25ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئه‌و حاجییانه‌شی به رێگه‌ی وشكانی گه‌شتی حه‌جیان كرده‌وه، له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
بۆ حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە 35 هەزار حاجی بە رێگەی وشکانی و ئاسمانی لە عێراقەوە چوونە سعودیە و پشکی ئەمساڵی حاجییانی هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 685 هاونیشتمانی بوو.