هونه‌رمه‌ندێكی ناودار ده‌ستگیر كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پۆلیسی نیویۆرک، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی جەستن تێمبەرلیکی بە تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە کاتی سەرخۆشیدا دەستگیر کرد.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەفسەرانی پۆلیسی گوندی ساگ هاربەر نزیکەی کاتژمێر 12:37 خولەکی بەیانی “به‌ كاتی ئه‌مریكا” تێمبەرلێکیان بینیوە کە ئۆتۆمبێلەکەی (بی ئێم دەبلیو) لە حاڵەتی سەرخۆشیدا لێخوڕیوە و لە هێمای وەستان نه‌وه‌ستاوه‌.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “ئەفسەرێکی هاتوچۆ تێمبەرلیکی راگرتووه‌ و بۆنێکی بەهێزی خواردنەوە کحولییەکانی لە هەناسەکەیەوە هاتووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌رخۆش بووه‌”.

ئەفسەرەکە لە راپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە، ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە تەمەن 43 ساڵە، لە قسەکردندا خاو بووە و ناتوانێت لەسەر پێیەکانی بوه‌ستێت، هەروەها رەتیکردووەتەوە پشکنینی کحولی ئەنجام بدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “تێمبه‌رلیك ده‌ستگیر كراوه‌ و شەوێک راگیراوە تا لێکۆڵینەوەی له‌گه‌َڵ بكرێت و وێنەیەکی پزیشکی دادوەریش گیراوە”.
دواتر تیمبەرلێک بەبێ کەفالەت ئازاد کراوه‌، نووسینگەی داواکاری گشتیی ناوچەی سۆفۆلک بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، بڕیارە لە 26ی تەمموزدا لە دادگا ئامادە بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئێستا جەستن لە گەشتێکدایه‌ بۆ نوێترین ئەلبوومی خۆی بەناوی “Everything I Thought It Was”، بڕیارە هەینی داهاتووش کۆنسێرتێک لە شیکاگۆ پێشکەش بکات.

ژنان فێستیڤاڵی سینەمایی (کان)یان بوژاندووەتەوە

ژنان فێستیڤاڵی سینەمایی (کان)یان بوژاندووەتەوە