باس باسی توندوتیژی سێکسی یە

ژنان فێستیڤاڵی سینەمایی (کان)یان بوژاندووەتەوە

964+

پەری ساڵح

فێستیڤاڵی سینەمایی کان لە فەرەنسا بەردەوامە و ئەستێرەکانی هۆلیود و بۆلیود و بەشێکی لە سینەمای عەرەبی و تورکی لەسەر فەرشی سور سەرنجی میدیاکانیان راکێشا.

ئەم فێستیڤاڵە، یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ فیلم ، له‌ ساڵی 1946ـەوە تا ئێستا له‌ شاری کانی فه‌ره‌نسا ساڵانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ تەوەری سەرەکی فێستیڤاڵەکە توندوتیژی سێکسی بوو لەنێو جیهانی سینەما و گفتوگۆی لەبارەوە کرا،  ژنانیش رۆڵی سەرەکیان هەبوو هەم لە رێژەی زۆری ئامادەبوون هاوکات رۆڵیان لە جیهانی سینەما و هونەری و پایەکانی تر، ئەوەش بەهۆی تێپەڕینی حەوت ساڵ بەسەر ئاشکرابوونی بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری سینەمایی هارڤی واینستن و تاوانبارکردنی بە دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی بۆ ژنان بە تایبەت ئەوانەی لە سینەمادا کار دەکەن.

فێستیڤاڵی سینەمایی کان 14.5.2024 دەستیپێکرد، بڕیارە تا 25 مانگ بەردەوام دەبێت، لەنێوان کێبڕکێی سەدان فیلم تەنیا 22 فیلم هەڵدەبژێردرێن و خەڵات دەکرێن.

oppenheimer زۆرترین خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە

oppenheimer زۆرترین خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە