مام و برازان

لەسەر رووداوەکەى سماقوڵى پۆلیس دەستى بە لێکۆڵینەوەکرد

964+

وریا فەتاح

لە رووداوى شەڕەتەقەکەى سماقوڵى، کوژراوێک و چوار بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە.

عەلى عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى پۆلیسى کۆیە بە 964ـى وت،”بەداخەوە لە یەکەم رۆژى جەژن لە نێوان مام و برازا لە ناوچەى گەشتیارى سماقوڵى بووە بەشەڕ و کوژراوێک و ژمارەیەک بریندار هەیە”.

وتیشى،”دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دواتر راگەیەنراومان دەبێت”.

بەپێى لێدوانى هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە کە بۆ 964 قسەى کردووە، ئەو چوار بریندار و کوژراوەى گەیەنراونەتە کۆیە هى یەک لایەنن”.

وەک ئەوەى وتەبێژى تەندروستى کۆیە باسى دەکات، لە لایەنەکەى دیکەش بریندار هەیە، بەڵام بۆ نەخۆشخانەى کۆیە نەنێردراوە.

لە سماقوڵى شەڕەتەقە روویدا و کوژراوێک و ژمارەیەک بریند...

لە سماقوڵى شەڕەتەقە روویدا و کوژراوێک و ژمارەیەک بریندار هەیە