215 شوێن و ناوچەی گەشتیاریی ئامادەن

ناوچە گەشتیارییەکانی ئامێدی پاشماوەی لافاویان لەسەر خۆیان نەهێشت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە جەژنی قورباندا سەرجەم سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای ئامێدی کراوە دەبن، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدیش دەڵێت، “لەم جەژنەدا 15% هاتنی ژمارەی گەشتیاران زیاد دەکات”.

لە  2024.3.19 لە مانگی رەمەزاندا لافاوێکی بەهێز سنووری ئامێدی گرتەوە، سەیرانگاکانی ئەو سنوورە ژێر لافاو کەوتن بەشێکی زۆریان بەهۆی لافاو روخان و زیانیان پێگەیشت.

لە سنووری قەزای ئامێدی  215 شوێنی گەشتیاری وەک، ”سەیرانگا، موتێل، هوتێل، چێشتخانە” هەن.

ئەمڕۆ شەممە 2024.6.15، حەمید محەمەد ساڵح بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی بە 964ـى وت، “ماوەی هەفتەیەکە هەموو شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەی ئامێدی ئامادەکراون و بۆ هەر چوار رۆژی جەژن چاوەڕوانی گەشتیارانن”.

گەشتوگوزاری ئامێدی پێشبینیان هەیە و بەڕێوەبەرەکەی باسی لەوەکرد، “لەم جەژنەدا ژمارەی گەشتیاران بە رێژەی 15%ـی زیاد دەکات، بەهۆی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە وەرزی هاویندا زیاتر روو لە قەزای ئامێدی دەکەن، چونکە گەورەترین ناوچەی گەشتیارییە لە پارێزگای دهۆک”.

بە گوێرەی ئاماری گەشتوگوزاری ئاکرێ، 120 سەیرانگا، بەهۆی لافاوی مانگی سێی ئەمساڵ زیانیان پێگەیشت بۆ جەژنی رەمەزان نەکرانەوە، بەڵام دواتر هەموو سەیرانگەکان نۆژەنکرانەوە و پێشوازی لە گەشتیارەکان دەکەن بۆ رۆژانی جەژنی قوربان.

لە ساڵی 2023ـەوە تا شەش مانگی ئەمساڵ دوو ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای دهۆکیان کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سنووری ئاکرێ ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن کە بە زێدەڕۆی...

لە سنووری ئاکرێ ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن کە بە زێدەڕۆیی دروستکراون

بە تەنکەر کێشەی کەمئاوی ئاکرێ چارەسەر دەکرێت

بە تەنکەر کێشەی کەمئاوی ئاکرێ چارەسەر دەکرێت