سلێمانى فێنکە و هەولێر گەرمە

لە یەکەم رۆژى جەژندا بارانێکى کورتخایەن دەبارێت

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، رۆژى جەژن گەرمە، لە هەولێر 43 پلەى سیلیزییە، بەڵام لە سلێمانى ناگات بە 40 و تاوە بارانێکى کورتخایەنیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

کەشناسى پێشبینییەکانى رەوشى کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەمڕۆ پلەکانى گەرما وەک دوێنێ دەبن، بەڵام لە یەکەم رۆژى جەژندا گۆڕانکاریى روودەدات.

وەک ئەوەى پێشبینى بۆ کراوە، سبەینێ یەکشەممە کە یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت، بەڵام لە دوانیوەڕۆدا ئەگەرى بارانیکى کورتخایەن هەیە لە ناوچە سنوورییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژى جەژن بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە :

هەولێر: 43

سلێمانی: 39

دهۆک: 41

کەرکوک: 45

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 42

سۆران: 38

حاجی ئۆمەران: 27

گەرمیان: 46

کەشناسی: بۆ سبەی پێشبینى دابارین نیە

کەشناسی: بۆ سبەی پێشبینى دابارین نیە